Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دەم پارتی زنجیرەیەک چالاکی لەپێناوی ئاشتی لە ٤٠ شاری تورکیا ئەنجام دەدات

bbd ee fc ffe bacbec ()

لڤین

دەم پارتی لە ٣ شاری گەورەی تورکیا کۆبوونەوەی گەورەی جەماوەری‌و لەزیاتر لە ٤٠ شاریش بۆنەی جۆراوجۆرو گردبوونەوە بۆ “ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و ئازادی” ئەنجام دەدات.

دوای دوو دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەم پارتی بڕیاریدا “کۆبوونەوەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و ئازادی” ئەنجام بدات. لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا لە زیاتر لە ٤٠ شار بۆنەئ جۆراوجۆرو گردبوونەوە سازدەکرێن و لە ٣ شاری گەورەش گردبوونەوە ئەنجام دەدرێن، کە ئەستەنبول‌و دیاربەکرو مەرسین-ە.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە دراوە، “کۆبوونەوەکانی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی” لەنێوان 1ی شوبات تا 16ی شوبات ئەنجام دەدرێت.

یەکەم گردبوونەوە کە تولای حاتەم ئۆغولاری بەشداری تێدا دەکات، لە ٢ی شوبات لە گۆڕەپانی ئەسێنیورت لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت. گردبوونەوەیەکی دیکە لە ٨ی شوبات لە دیاربەکر دەبێت. باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی بەشداری لە گردبوونەوەی دیاربەکر دەکات. تولای حاتەم ئۆغولاری بەشداری لەو گردبوونەوەیە دەکات کە بڕیارە ٩ی شوبات لە شاری مێرسین بەڕێوە بچێت.

دوای گردبوونەوەکان، “کۆبوونەوەکانی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی”، دەم پارتی بەردەوام دەبێت. لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا، کۆبوونەوەی گشتی لەزۆرێک لە شارەکانی وەک ئیزمیر، ئەستەنبوڵ، دیاربەکر، ئەنتالیا، ئورفا لە نێوان 12 بۆ 14ی شوبات بەڕێوەدەچێت، هەروەها سەردانی دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیانیش دەکرێت. لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا، ئەکادیمیستەکان، نووسەران و ڕۆشنبیران لە ئەستەنبوڵ بەشداری لەکۆبدەم پارتی وونەوەو بۆنە جۆراوجۆرەکان دەکەن.

لڤین پرێس
Scroll to Top