Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دوای ١٣ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەستیان پێکردەوە

n

لڤین

دوای ١٣ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەستیان پێکردەوە و یەکەم فرۆکەی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە دیمەشق نیشتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دوای ١٣ ساڵ گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سوریا و تورکیا دەستیان پێ کردەوە.

ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە دیمەشق نیشتەوە، دوای ئەوەی لە یەکی نیسانی ساڵی ٢٠١٢ وە بە هۆی شەڕی ناوخۆی سوریا و ناکۆکی ئەنقەرە و دیمەشق، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ سوریا راگرت.

بەڵام دوای رووخانی رژێمەکەی ئەسەد و پاش ١٣ ساڵ جارێکی دیکە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سوریا دەستپێکردەوە.

یەکشەممەی٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشق و پایتەختی سوریایان کۆنترۆڵکرد، رژێمی ئەسەد کۆتایی پێهات و ئەمڕۆ دەستکرایەوە بە گەشتە ئاسمانیەکانیت نێوان تورکیا و سوریا کە ١٣ ساڵ بوو بەبۆنەی شەڕ و جەنگەوە وەستابوو.

لڤین پرێس
Scroll to Top