Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دژی پێشنیارە نوێیەكەی حكومەتی عێراق لەبارەی یاسای بودجە دەوەستینەوە

b c bde adcdc

لڤین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دژی ئەو پێشنیارە نوێیە دەوەستنەوە كە لەلایەن نوێنەری حكومەتی عێراقەوە لەبارەی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان نێردراوەو دەشڵێت، دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتوین، بخرێتە دەنگدانەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا نوسراودا وتی”دوای چەندین کۆبونەوە و هەوڵ و ماندوبون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوەو  هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دوەمیشی بۆ کرا،  بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی  لەسەر نەدرا.”

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی”ئێمە توشی سەرسوڕمان بوین بەوەی پێشنیارێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنەو بە بێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە  ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لەهەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.”

پێشەوا هەورامانی جەختیشی كردۆتەوە كە “ئەم هەوڵانە زیان بە هەمو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قوڵتردەکەنەوەو خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکەن.”

وتوشیەتی”ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە، بەهەمو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین. بۆیە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتوین، بخرێتە دەنگدانەوە.”

لڤین پرێس
Scroll to Top