Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەفدی دەم پارتی پەیامێكی لەبارەی دووەم دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە

Başbakan Yardımcısı Akdoğan HDP heyetini kabul etti

لڤین

وەفدی دەم پارتی كە دوێنێ چوارشەممە دووەم دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە پەیامێكدا رایگەیاند، تێکۆشانی ئۆجەلان بۆ ئەم قۆناغ بەردەوامەو ئەم قۆناغە بۆ هەمووان، ژیانێكی ئازادو پێكەوەیی دەڕەخسێنێت.

دوێنێ چوارشەممە، وەفدی ئیمرالی دەم پارتی كە پێكهاتبون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی ئەو حزبە، سەردانی ئیمرالیان كردو دیداری دووەمیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئەنجامدا.

دیدارەكە ماوەی چوار کاتژمێری خایاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدەكەی لەوبارەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو وتی، لە دیدارەكەدا، ئۆجەلان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لە ئاگرە بە ئازارەکەی “بۆڵو” گیانیان لەدەستدا و هیوای زو چاکبونەوەی بۆ برینداران خواست.

وەفدەكەی دەم پارتی وتوشیەتی، لیژنەکەمان زانیاریی پێویستی دەربارەی كۆبونەوەكانمان لەگەڵ پارتەكانی توركیا بە ئۆجەلان دا.

وەفدەكەی دەم پارتی جەختی كردۆتەوە كە “تێکۆشانی بەڕێز ئۆجەلان بۆ ئەم قۆناغ بەردەوامە. دوای تەواوبونی ئامادەکاریی پەیوەندیدار بەم بابەتە، بەیاننامەی پێویست بۆ ڕایگشتیی کۆمەڵگا بڵاودەکرێتەوە.”

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، وەک وەفدەكە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و پەیوەندیەکانمان و هەر کاتێک پێشکەوتن ڕوبدات، ڕای گشتیی کۆمەڵگا ئاگاداردەکەینەوە.

وەفدەكەی دەم پارتی وتوشیەتی، ئەم قۆناغە بۆ هەمومان، ژیانێکی ئازاد و پێکەوەیی دەڕەخسێنێت، بەهیواین بۆ بەدیهاتنی ئەم ئامانجە، هەموچین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداریی كارا بكەن.

لڤین پرێس
Scroll to Top