لڤین
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم، شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمڕاڵی کۆبوونەوە و چوار کاتژمێر گفتوگۆیان لەگەڵیدا کرد.
چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان گەیشتنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ دووەم جار کۆبوونەوە، دیدارەکە 4 کاتژمێری خایەند و هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی کۆبوونەوەکەش بڵاونەکرایەوە.
شاندی ئەمجارەی دەم پارتی وەک هی جاری یەکەم بوو کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و سرەی سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی پێکهاتبوون.
یەکەم سەردان و دیداری شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 28ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو، دوای ئەو سەردانە راگەیەندراوێکی 7 خاڵی بڵاوکرابوویەوە، گرنگترین خاڵی ناو ئەو ڕاگەیەندراوە، بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک بوو.