لڤین
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 348 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، واتە رۆژانە نزیکەی هەزار کەس.
ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە ساڵی 2024 رێژەی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەی شار زیاتر لە 348 هەزار کەس بوون، بەشێکی زۆریشیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانییان کردووە، بەهۆی ئەوەی چارەسەرەکان بێبەرامبەربوون.
وتیشی، ساڵی رابردوو، بەراورد بە ساڵی 2023 توانراوە رێژەی مردن لە قاوشەکاندا کەمبکرێتەوە، ئەمەش هەڵسەنگاندنێكی گونجاوە بۆ هەر دامەزراوەیەکی تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری دروستبوونی گرفتی دارایی لە هەرێـمی کوردستاندا، بەڵام نەخۆشخانەکەمان توانیویەتی بە ئاراستەیەکی باش ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزبکاتەوە و لەروی زانستییەوە ئاستیی بەرەوپێش بچێت.