لڤین
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، گەیشتە وڵاتی سویسرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق رایگەیاند، د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە”داڤۆس” گەیشتە وڵاتی سویسرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە درێژەی کۆڕبەندەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بابەتە گرنگە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانییان، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی جیهانی و سەرۆکی دامەزراوە ئابوورییە جیهانییەکان کۆدەبێتەوە.
کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، ساڵانە لە شاری داڤۆسی وڵاتی سویسرا بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتە جیاوازەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەشداری تیادا دەکەن و گفتووگۆ لەسەر بوارەکانی ئابووری، رووداوە نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی گرنگەکانی جیهان دەکەن.