Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەو وڵاتانەی هاوکاریمان دەکەن، هەتا هەتایە هاوکاریمان ناکەن

dfhfgjjh

لڤین

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کورد بەهێزە بە پێکهێنانی حکومەت بەهێزتر دەبێت، ئاماژەی بەوەکرد، لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانونی دووەمی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “هەڵبژاردنمان کردووە و خەڵک چاوەڕێیە. کێشەمان هەیە، بەڵام کێشەکان هێندە گەورە نین، هەرێمی یەکگرتووی کوردستان و لایەنە سیاسییە یەکگرتووەکان، نەتوانن چارەسەریان بکەن”.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمڕۆ کورد بەهێزە بە پێکهێنانی حکومەت بەهێزتریش دەبێت”.

وتی، “ئەو وڵاتانەی هاوکاریمان دەکەن، هەتا هەتایە هاوکاریمان ناکەن، ئەوان نوێنەری وڵاتی خۆمانن. نوێنەری کورد، کورد خۆیەتی و ئەوان لە کورد، کوردتر نین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، “بە رەچاوکردنی هەستیاریی و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پشتگیرییەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەمانە، پێویستە هەموو لایەکمان ئاست (سەقف)ـی داخوازییەکانمان لەگەڵ بارودۆخەکە بەرەو رێککەوتن بگونجێنین. بۆ ئەوەی ئێمە سوود لەو بارودۆخە سازە وەربگرین کە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە، بە پێچەوانەوە، ئێمە بە دەستی خۆمان، خۆمان تووشی کێشە دەکەین”.

لڤین پرێس
Scroll to Top