Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەفدی ئیمرالی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیداری دوەم داواکارییان پێشکەش کرد

def ad bfcea

لڤین

بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری دووەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، وەفدی ئیمرالی دەم پارتی داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد.

بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان، هێشتا ناوی ئەو کەسانە نازانرێت کە بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمرالی دەکەن بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان.

وەفدی دەمپارتی  لە 28ـی کانونی یەكەمی 2024، كە پێكهاتبون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، سەردانی ئۆجەلانیان كرد لە ئیمرالی، دوای دیدارەکە و لەسەر داوای ئۆجەلان، وەفدەكە لەگەڵ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین، کە قەیوم لە جێگەی دانراوە، لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی توركیاو پارتە سیاسییەکان و سیاسەتمەدارە زیندانییەکان كۆبونەوەی جیاجیان ئەنجامدا.

رۆژی 17ی ئەم مانگە وەفدەكەی دەمپارتی لە راگەیەندراوێكدا ئەنجامی كۆبونەوەكانی خستۆتەڕو و جەختی كردەووە كە سەرجەم كۆبونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان راشكاوانە بوون و پڕبوون لە هیوای ئەرێنی.

وەفدەكەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشدا “بە هەموو تێڕوانین و هەڵسەنگاندنە ئەرێنییەكانمانەوە، بەم نزیكانە سەردانی ئۆجەلاین دەكەینەوە، ئەوپەڕی هەوڵ دەدەین بۆ گەرەنتیكردنی ئەوەی كە پڕۆسەكە بگاتە ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر ئەوەش لەڕێگەی میكانیزمی بەهێز و كاریگەرەوە.”

جەختیشی كردەووە كە “پشتیوانی گەل بۆ ئەم دیدار و كۆبوونەوانە، گرنگترین فاكتەرە بۆ بونیادنانی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەر.”

لڤین پرێس
Scroll to Top