لڤین
ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە بەردەڕەش، كەسێك گیانی لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر ڕێگاى بەردەڕەش – شارەدێی دارەتوو ڕوویداوە، بەهۆيەوه كەسێك گيانى لەدەستداوە و سێ كەسى دیكەش بەسەختى برينداربوون.
حازم محەمەد بەرپرسى ڕاگەياندنى پۆليسى هاتوچۆى بەردەڕەش رایگەياند: ڕووداوەكه لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكئاب و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت روویداوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێگيرى نەكردنى يەكێك له شوفێرەكان، هۆكارى دروستبوونى ڕووداوەكه بووه.