لڤین
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رای پەرلەمانتاران لەسەر هەمواری یاسای بودجە وەرنەگیراوە و پرۆژەیاساکە بەو شێوەی حکومەتی عێراق پێشنیازی کردووە براوەتە پەرلەمان.
یوسف کیلابی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، پشتگوێخستنی بۆچوونی پەرلەمانتاران کاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگدان بە پرۆژەکە دەبێت.
گوتیشی، هیچ کەس زانیاری لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نیە و پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.