لڤین
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌یان و داتاكانی عێراق، چه‌ند وه‌ڵامه ئه‌وه‌نده هه‌ڕه‌شه‌یه، ده‌شڵێت: “ئه‌وانه‌ی بێمنه‌ت بوون له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگی یه‌ك دواكه‌وت.. ئازابن حه‌لی بكه‌ن”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له به‌یان و داتاكانیدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باسی له‌وه كرد كه هه‌رێم “نه‌وت ناده‌ن، داهاتی ناوخۆ ناده‌ن (له چوار ترلیۆن) كه‌متر (400 ملیار دینار) ت ناردووه!، لیستی مووچه‌تان پڕه له گرفت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: “ئه‌مه په‌یام بوو بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر تێبگات! فه‌رموون بكشێنه‌وه‌و ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “تائێستا هه‌رێم لیستی موچه، میزانی موراجه‌عه‌ی 2024ی نه‌ناردوه، به‌ڕوونیش وتی: داهاتی ناوخۆ ناده‌ین”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه “ئه‌وانه‌ی بێمنه‌ت بوون له به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگی یه‌ك دواكه‌وت.. ئازابن حه‌لی بكه‌ن.. نه‌ك مووچه‌خۆر بكه‌نه قوربانی!”.