Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەحمەد شەرع: ناتوانین بە گرووپە چەکدارەکان سووریا بنیادبنێین

jolani syria mb be

لڤین

سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێننەوە، چونکە ناتوانن بەو گرووپانە دەوڵەتى نوێى سووریا بنیادبنێن.

لە پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی دۆخی سووریا لە سعودیە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمانەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند، پێویستە دامەزراوەکان پێکهاتەی دەوڵەت بنیادبنێن، لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە تاوەکو پەرلەمان و حکومەت.

گوتیشى، بنیادنانی دەوڵەتی سووریا لەپێشینەترە لە مافە کەسییەکان، “دەمانەوێت وڵاتێک بنیادبنێین کە ئاستێکی نوێ لە دادپەروەریی لەنێوان خەڵکیدا بەدیبهێنێت و رێگریی لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی پێشوو بکات.”

ئەحمەد شەرع راشیگەیاندووە، رژدە لەسەر دوورکەوتنەوە لە تۆڵەسەندنەوە و بیرۆکەی شۆڕشگێڕانە لەمیانی دەسەڵاتی نوێ و بنیادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چونکە تۆڵەسەندنەوە دەوڵەت تێکدەشكێنێت.

سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخۆشبوونیان نییە بەرامبەر ئەو کەسانەی تاوان و کۆمەڵکوژییان لەدژی سووریا ئەنجامداوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top