Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی ئاشكراكرا

fddfb fac d ad

لڤین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە رۆژاڤا لەگەڵ نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كۆبوەوە و هەسەدەش ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرادەكات

ناوەەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات- هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە پێشوازی كرد لە حەمید بەندەری، نوێنەری مەسعود بارزانی و لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردی و ناوچەكەیان كرد.

كۆبونەوەكە بەشێوەیەكی داخراو بەڕێوەچوەو بەپێی راگەیەندراوەكەی هەسەدە حەمید بەندەری نامەیەكی پشتیوانیی مەسعود بارزانی گەیاندۆتە مەزڵوم عەبدی كە تێیدا جەختی لە گرنگی یەكخستنی ریزەكانی كورد و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەكانی ئێستای سوریا كردۆتەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەی هەسەدەدا هاتوە، لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی سوپای نامەكە و پشتیوانیی مەسعود بارزانی كردوەو جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانی سەرجەم لایەنە كوردییەكانە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و گەرەنتیكردنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.

لڤین پرێس
Scroll to Top