Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وه‌زاره‌تى كاره‌با: خواست لەسەر کارەبا بۆ زیاتر لە 7 هه‌زار مێگاوات بەرز بووەتەوە

photo w h

لڤین

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى كانوونى دووه‌مى2025، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند كه‌: لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا حه‌فت هه‌زار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا سێ هه‌زار و 500 مێگاواتە و لە کابینەی نۆیەمدا هه‌زار و 500 مێگاوات زیاد کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بوونه‌ و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ، ئاسن، كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و (سیتی)یەكان لەسەر کارەبا زیاتر بووە. هاوکات نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگه‌ ئەمنیيەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵى 2024دا نزيكه‌ى13 کاتژمێر بووە.

تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیيان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کردووە.

وەزارەتی كارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا وێڕای زیادكردنی ئەو هه‌زار و 500 مێگاواتە، تەنیا لە سێکتەری گواستنەوە زیاتر لە دەیان وێستگەی گواستنەوە و گۆڕین و مۆبایلی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە و بە درێژایی 350 كیلۆمەتر هێڵی کارەبای 132 كەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز و 33 كەی ڤی ڕاكێشاوە و سەدان پرۆژەی دیكەی لە تۆڕی دابەشكردنی ناوخۆ بنیات ناوە و کارەبای گەیاندووەتە سەرجەم ناوچە و گوندە دوورەدەستەکانی هەرێمی كوردستان.

لڤین پرێس
Scroll to Top