لڤین
پەرلەمانی لوبنان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە له خولی دوەمی هەڵبژاردنهكهدا، جۆزێف عەون-ی به سەرۆکی نوێی لوبنانی هەڵبژارد.
جۆزێف عەون لە خولی دوەمدا لە کۆی 128 دەنگی پهرلهمان 99 دەنگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگدانی پەرلەمان نهیتوانی دو لەسەر سێی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری بەدەستبهێنێت.
دوای ئهوهی له خولی یهكهمدا جۆزێف عەون نهیتوانی دهنگی پێویست بهێنێت، نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار بۆ ماوەی دو کاتژمێر دواخست.
ژمارەیەک لە نوێنەران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە “دەبێت دانیشتنی دوەم دەستبەجێ دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی یەکەم ئەنجام بدرێت”.
لە خولی یەکەمی دەنگدان، جۆزێف عەون، فەرماندەی پێشوی سوپای لوبنان 71 دەنگی بەدەستهێنا، لهكاتێكدا بۆ ئهوهی ببێتە سەرۆک کۆمار پێویستی بە دەنگی زیاتر لە دو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە کە 128 ئەندامە.