لڤین
کاربەدەستانی سوریا ئهمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کە گەورەترین فڕۆکەخانەیه لە وڵاتەکەدا، لە ڕۆژی سێشەممەوە (7ی 1ی 2025) گهشتهكانی دەستپێدەکاتەوە.
ئەشهەد سەلیبی، سەرۆکی دەستەی گواستنەوەی فڕۆکەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (سانا)ی ڕاگەیاند، “لە ڕۆژی 7ی 1ی 2025 گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و بهپێچهوانهوه دهستپێدهكهینهوه، ئهوهش نزیكهی مانگێك لهدوای ڕوخانی دهسهڵاتی بهشار ئهسهد”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “ئێمە هێڵە ئاسمانییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە لە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشقداین بە هاوکاری هاوبەشەکانمان بۆ ئەوەی بتوانن گەشتی ئاسمانی لە هەمو جیهانەوە وەربگرن”.
لەم ماوەیەی دواییدا فڕۆکەخانەکە پێشوازی له فڕۆکەی گواستنەوەی یارمەتی نێودەوڵەتی یان فڕۆکەوانی دیکەی كردبو کە بەرپرسانی بیانییان هەڵگرتبو و پێشتریش دەستی بە گەشتە ناوخۆییەکانی كردبوهوه.
هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە 7ی مانگی یەکەوە گەشتەکانی بۆ دیمەشق دەستپێدەکاتەوە، کە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا زیاتر لە 13 ساڵ لەمەوبەر ڕاگیرابون.
کۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانیی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، کە “هەفتانە سێ گەشت بۆ شاری دیمەشق ئەنجام دەدات، لە 7ی 1ی 2025وە، لە هەنگاوێکدا کە بە بەردێکی گرنگ لە بەستنەوەی ناوچەکەدا ناوی بردوه.
لە 18ی کانونی یەکەمدا، فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو حەلەب (باکور) بەرزبوەوە، کە یەکەمین گەشت بو لە دوای کەوتنی ئەسەد لە هەشتەمی هەمان مانگدا.
ڕۆژی 23ی کانونی یەکەم، ئیدارەی فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕاگرتنی گەشتەکانی تا 1ی 1ی 2025 ڕاگەیاند، جگە لەو گەشتانەی کە مۆڵەتی تایبەت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی وەردەگرن.