لڤین
له كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌ئه‌مینداری گشتی ئەو حزبه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئەمشەو هەینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، هۆشیار عه‌بدوڵا وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین وه‌ك ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه بەتەنها كاندیدی ئه‌و پۆسته بوو، دەنگەکانیش ٧٢٨ به‌ڵێ و ١١ نه‌خێر و ٢٥ ده‌نگی سپی هه‌بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وامه و ٣٠ ئه‌ندام له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید كردووه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هاوکات، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌به‌شداری زیاتر له ٨٠٠ ئه‌ندام له سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نۆیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەھادین، له‌دایكبووی ساڵی ١٩٥٠ یە و له شاری ھەڵەبجە له‌دایكبوه، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ١٩٩٤، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا.