لڤین
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکەی بلینکن لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هەرێمی و گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سووریا لە دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تورکیا بوو و لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.