Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

راگەیەندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى دابەشکردنى مووچە

48202410619LHI3zA2ORFO7rRJzkMcl

لڤین

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە وەزارەتى دارایى راسپێردرا لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پارەیەکی تر، لە بەغدادەوە بۆ تەواوکاریی مووچە، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ، لە چەند رۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچە دابەش بکرێت”.

ئەوەش روونکراوەتەوە “بەداخەوە، بەهۆی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 12ین و مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەی چارەسەرکردووە ولیستی مووچەی هەر سێ مانگەکەی بە تەواوی و بە بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “هەروەها بڕیاردرا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی داهاتوودا، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بودجە شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات”.

لڤین پرێس
Scroll to Top