Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پزیشكیان و پوتین له‌باره‌ى سووریاوه‌ بڕیاریاندا

OIP ()

لڤین

سەرۆک کۆمارانی ئێران و رووسیا لەبارەی هاوکاریی هاوبەش بۆ یارمەتیدان بە ولاتى سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئەو وڵاتە په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

مەسعوود پزیشکیان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداو هه‌ردوولا هاوڕابوون “ئه‌و هێرش و جومجوڵانه‌ى دوایی گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سووریا، وایكردووه‌ جارێكى تر دۆخى سووریا تێكبچێته‌وه‌ و مه‌ترسیی دروستكردووه‌”.

هه‌روه‌ها “مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزمی سووریا بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و ناوچەکە مه‌ترسیداره‌، ئێمە لەو باوەڕەداین کە رووداوەکانی ئەمدواییە بەشێکن لە پیلانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ پشێوى نانه‌وه‌ لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەكه‌ لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدایه‌، به‌ڵام بە یەکگرتوویی و هاوکاریی وڵاتانی ناوچە پووچەڵ دەکرێتەوە”.

پزشکیان هەروەها رۆڵی بەرچاوی رووسیای بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و پاڵپشتیی لە تەواویەتی سەرزەمینی سووریا نرخاند و وتیشی “کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی یارمەتیدان بە رووسیا بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە و چارەسەریی قەیرانی سووریایە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top