Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

میسر و ئیسرائیل لە گفتوگۆدان بۆ کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح

hawaL site

لڤین

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە، میسر گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری ڕەفەح لەگەڵ غەززە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵێكی نوێدا بۆ گەیشتین بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە، هەروەها دەشڵێت، “پێشنیارە نوێكەی ئاگربەست بریتیە لە وەستانی شەڕ بۆ ماوەی 60 ڕۆژ و ئازادكردنی بارمتەكان لەو ماوەیەدا”.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردەوە،  میسر گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکات بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری ڕەفەح لەگەڵ غەززە لە چوارچێوەی هەوڵێکی نوێدا کە ڕەنگە ڕێگە بدات یارمەتی زیاتر بچێتە ناو کەرتی غەززە و ناوچەکە، ئەوەش بەئامانجی ڕێککەوتنێکی فراوانتر بۆ وەستاندنی شەڕ.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی میسر لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سەردانی ئیسرائیلیان کرد بۆ دانوستان لەسەر مەرجەکانی کردنەوەی دەروازەکە، کە زۆر پشتی پێدەبەسترا بۆ گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییەکان، لەكاتێكدا دەروازەکە لە مانگی (ئایار/3)ی ئەمساڵەوە داخراوە، کاتێک ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی بۆ سەر  شارۆچکەی سنوری ڕەفەح لە غەززە دەستپێكرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ئەگەر میسر و ئیسرائیل ڕێکبکەون، لە سەرەتای مانگی (کانونی دوەم/1)ی ساڵی داهاتودا ئەو دەروازەیە دەکرێتەوە، هەروەها هەوڵە نوێیەکان بۆ کردنەوەی ئەو دەروازەكە بەشێکە لە پێشنیارێکی نوێ کە لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە بۆ ماوەی لانیکەم 60 ڕۆژ و ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆ پاراستنی بونی سەربازی لە کەرتی غەززە، هەروەها ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە غەززە ڕاگیراون دوای حەوت ڕۆژ دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕو، بڕیارە بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس لە قاهیرە تاوتوێی ئەو پێشنیازە نوێیە بکەن و بەرپرسێکی بزوتنەوەكەش دوپاتیکردوەتەوە کە “شاندێک بەرەو قاهیرە دەڕوات، بەڵام ئامادەنەبو هیچ لێدوانێک لەسەر کارنامەکەی بدات”.

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، میسر و حەماس پێداگری لەسەر ئەوە ناکەن کە سوپای ئیسرائیل دەستبەجێ دەروازەی سنوری ڕەفەح لە دیوی غەززەوە بەجێبهێڵێت، بەگوێرەی پێشنیاری کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح، دەسەڵاتی فەلەستین کە بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەبات، یارمەتی بەڕێوەبردنی دیوی فەلەستینی دەروازەکە دەدات و حەماس بە تەواوی دەستبەرداری کۆنترۆڵی دەبێت، لەکاتێکدا ئیسرائیل ناوی ئەو کەسانە دەکۆڵێتەوە کە بەو دەروازە تێدەپەڕن.

لە قۆناغی یەکەمدا، بەگوێرەی دانوستانکارانی عەرەبی، ڕۆژانە ڕێگە بە 200 بارهەڵگری یارمەتی دەدرێت بچنە غەززە و بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتی فەلەستین لە ڕێگەی وتەبێژی فەلەستینەوە دەڵێت، “لە ئێستادا هیچ شتێک پشتڕاست نەکراوەتەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات و نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو شتانە بدات کە بڵاودەکرێنەوە.

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top