Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە تورکیا زیاتر لە 200 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان ڕزگار کران

کۆچبەر

لڤین

هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەریایی تورکیا، لە ئۆپراسیۆنێکدا زیاتر لە 200 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر لە خنکان ڕزگار کرد، کە زیاتر لە 70یان منداڵن.

مێدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، تیمەکانی فەرماندەیی پاسەوانی دەریایی پاڵپشت بە زانیاریی گیرخواردنی دەیان کۆچبەری نایاسایی و پەککەوتنی دوو بەلەم لە ناوەڕاستی دەریا، لە نزیک کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر ئۆپراسیۆنێکی ڕزگارکردن و فریاکەوتنیان کردووە و توانیویانە زیاتر لە 200 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان ڕزگار بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پاسەوانی دەریایی تورکیا دوو ئۆپراسیۆنی جیادا، لە یەکەمیاندا 110 کۆچبەری نایاسایی لە نێو بەلەمێکی پەککەوتووی پلاستیکی لە مەترسی ڕزگار بکەن، کە 47یان منداڵ بوون.

لە ئۆپراسیۆنی دووەمیشدا لە کەناراوەکانی ناوچەی کارابورون هەر لە سنووری پارێزگای ئیزمیر لە بەلەمێکی دیکەدا 99 کۆچبەری دیکەی نایاسایی لە خنکان ڕزگار کراون، کە 26یان منداڵ بوون.

هەرچەندە ناسنامەی کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پاسەوانی دەریایی تورکیا ڕایگەیاندووە “دوای ڕزگارکردنیان، سەرجەم کۆچبەرەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان بگیرێتەبەر

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top