لڤین
هەپەگە رایگەیاند، لە دوو چالاكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ و مەتینای هەرێمی كوردستان، سێ سەربازی توركیا كوژراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا هاتووە کە رۆژی 25ی ئەم مانگە لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ بە نیشانەشێكن، سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی 26ی ئەم مانگە، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی مەتینا، دوو سەربازی توركیا كوژراون و مۆڵگەیەك و كامێرایەكی حەراری تێكشكێندراون.