لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کونسوڵی ئەمەریکا: دەبێت گەنجانی عێراق پەروەردە بکرێن

کونسڵ

لڤین

ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24) جەختی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان کردەوە وەک بەردی بناغەی بەشداریی ئەمەریکا لە عێراق.

ئاماژەی بەوەکرد، “بەرنامەکانی وەک بورسی فوڵبرایت، بەرنامەکانی ئینگلیزی ئەکسێس و دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی سەرکردایەتی، دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی عێراقی تا تواناکانیان باشتر بکەن و بەشداری لە کۆمەڵگەکانیان بکەن”.

ئەوەشی وت، “ساڵانە 300 گەنجی عێراقی بەشداری لە بەرنامە پشتگیریکراوەکانی ئەمریکا دەکەن و ئەزموونێکی بە نرخ لە پەروەردە و مۆدێلەکانی سەرکردایەتیی ئەمەریکی وەردەگرن. لەوەش زیاتر، دامەزراوەکانی وەک زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (AUK) و هی تر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەرەپێدانی خوێندنی باڵای شێوازی ئەمریکی لە عێراق”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks