Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

تورکیا بەردەوامه لە دورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان

R ()

لڤین

حکومەتی تورکیا دوو سەرۆک شارەوانی کوردی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و بەرپرسانی حکومەتی لە شوێنی ئەوان دانا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکە سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی لایەنگری کوردی لە دوو شاری دەرسیم و پلوور لە پۆستەکەی خۆیان دوورخستووەتەوە و بە شێوەیەکی کاتی بەرپرسانی دەوڵەتی خستوەتە شوێنییان. وەزارەتەکە وتی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان بەهۆی تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرەوە بووە.

فەرمانڕەوای ناوچەکە جەودەت کۆناک،سەرۆک شارەوانی دەرسیم و موستەفا سەریگوڵی سەرۆک شارەوانی پلوور کە هەردوو دوو شاری پارێزگای دەرسمین، لە شوێنەکانیان دوورخستەوە و بەڕێوبەری ناوخۆ خرایە شوێنەکانیان. وەزارەتەکە وتیشی ئەمانە ” ڕێوشوێنی کاتین.”

کۆناک ئەندامە لە دەم پارتی کە 57 کورسی هەیە لە پەرلەمانی نیشتیمانی تورکیادا، سەریگوڵیش ئەندامە لە پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ” پارتی کۆماری گەلان “. دەیان سەرۆک شارەوانی لایەنگری کوردەکان لە ڕابردوودا لەسەر تۆمەتی هاوشێوە لە پۆستەکانییان دوورخراونەتەوە.

سەرۆکی پارتی کۆماری گەلان ئۆزگور ئۆزێل وتی بەرپرسان باوەڕییان وایە کە ئامادەبوونی سەریگوڵ لە پرسەیەکدا تاوان بووە، وتیشی ئەم هەنگاوە بۆ ئەوە بووە کە متمانەپێکراوێک ” دزێکی ئیرادەی نەتەوەی ” لە شوێنی سەریگوڵ دابندرێت. وتیشی پارتەکەی دژی ” نادادپەروەریی دەوەستێتەوە.”

ئۆزێل وتی ” دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەک کە بە دەنگی خەڵکەکە هەڵبژێردراوە بۆ دوو خول، بەس لەبەرئەوەی کە دوانزە ساڵ لەمەوبەر ئامادەی پرسەیەک بووە، هیچ بیانوویەکی نیە جگە لە دوایین کۆششی حکومەتێک کە لە ڕێگەیدایە بۆ دەرەوە.”

پێشتر لەم مانگەدا تورکیا سێ سەرۆک شارەوانی لایەنگری کوردەکانی لە شارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوورخستەوە، بە تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرەوە، ئەوەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی پارتی دەم و ئەوانی دیکەش بووەوە.

مانگی ڕابردوو سەرۆک شارەوانییەکی سەر بە پارتی کۆماری گەلان دەستگیرکرا لەسەر ئەوەی کە گوایە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە.

لابردنی سەرۆک شارەوانییەکان و دەستنیشانکردنی کەسی دیکەی متمانەپێکراوی حکومەت دوای پێشنیارێکی کتوپڕی هاوپەیمانێکی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دێت، مانگی ڕابردوو هاوپەیمانەکەی ئەردۆغان پێشنیاری کرد کۆتایی بە ململانێ 40 ساڵەییەکەی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بهێندرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

Lvin Press
Scroll to Top