لڤین
كچێكی 16 ساڵان كەوتوەتە ناو ڕوباری زێی بچوكەوە لە قەزای تەقتەق و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا
د.کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ كچێك كەوتوەتە ناو ڕوباری زێی بچوكەوە لە قەزای تەقتەق و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوداوەكە لە تەقتەق ڕویداوە و ئەو كچەكە كە كەوتوەتە ناو ڕوباری زێی بچوكەوە، تەمەنی 16 ساڵانە.
د.کامەران عەباس شێخانی باسی لەوەشكرد، هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی و لایەنە پیوەندیدارەكان سەر قاڵی گەڕان و پشكنین بە مەبەستی دۆزینەوە تەرمی ئەو كەسە.