لڤین
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن بداتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ، رۆژی رابردوو کۆمسیۆن وەڵامی 12 تانەی سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی دایەوە.
وتیشی، کۆی گشتیی تانەکان بریتیبوون لە 41 تانە، بڕیارە ئەمڕۆ وەڵامی سەرجەمیان بدرێتەوە و رەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێن.
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.