Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: فرۆشیارانی سیمكارتی تۆمارنه‌كراو سزا ده‌درێن

fvbsvchbn

لڤین

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، راسپێردران كه‌ رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر هه‌ر فرۆشگایه‌ك بگرنه‌ به‌ر كه‌ سیمكارت ده‌فرۆشن بێ پرۆسه‌ی تۆماركردنی یاسایی، ده‌شڵێت: “فرۆشیارانی سیمكارتی تۆمارنه‌كراو سزا ده‌درێن”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و حه‌وت كۆمپانیای مۆبایل و ئینته‌رنێت، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی رێوشوێنه‌كانی كۆنترۆڵكردنی فرۆشتنی سیمكارت له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی تۆماركردن، لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان راسپێردران كه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر فرۆشگایه‌ك بگرنه‌ به‌ر كه‌ سیمكارت ده‌فرۆشن بێ پرۆسه‌ی تۆماركردنی یاسایی”.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: “به‌هۆی سه‌رپێچی بڕیاره‌كان سزای ژماره‌یه‌ك فرۆشگا درا و داخران و به‌دواداچوونی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه‌”.

هاوكات ئاگاداری هاووڵاتییان، فرۆشگا، بریكاری كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ “فرۆشتنی سیمكارت له‌ بازاڕ بێ تۆماركردن، ده‌رگاكردنه‌وه‌ و ده‌رفه‌ت دروستكردنه‌ بۆ تاوانكاران تا به‌و سیمكارتانه‌ تاوان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له‌ یاسا بشارنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌شداریكردنه‌ له‌ تاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان”.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆشداریش ده‌دات، كه‌ ڕێوشوێنی یاسایی توند له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س و فرۆشگا و بریكارێك ده‌گیرێته‌ به‌ر كه‌ سیمكارت له‌ بازاڕ بفرۆشێ و تۆماریان نه‌كات به‌ ناوی كڕیار.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ “به‌ گوێره‌ی بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی شه‌ش له‌ رێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (8) ی ساڵی (2021)ـی هه‌مواركراو، سه‌رپێچیكار به‌رانبه‌ر هه‌ر سیمكارتێكی ده‌ست به‌سه‌رداگیراودا بڕی سێ ملیۆن دیندار سزا ده‌درێت”.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: “بریكارانی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی فرۆشتنی سیمكارت پێویسته‌ به‌ زووترین كات خۆی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌تپێدان تۆمار بكه‌ن له‌ ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “تا پرۆسه‌ی تۆماركردن ته‌واو ده‌بێت، پێویسته‌ بریكاره‌كان سیمكارت به‌ گوێره‌ی سیستمی تۆماركردن بفرۆشن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فرۆشگاكانیان داده‌خرێت، به‌ گوێره‌ی ڕێنمایی ئاماژه‌بۆكراوی سه‌ره‌وه‌ پێبژاردنی داراییان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكان مۆڵه‌تی بریكاردارێتییان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌”.

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top