لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

باران بارینى ئه‌مشه‌و گرفتى بۆ هاوڵاتییان و هاتوچۆ دروستكرد

n

لڤین

به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاسته‌نگى بۆ هاوڵاتییان و هاتوچۆ دروستكردووه‌.

له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى زۆرى باران بارین، به‌شێكى به‌رده‌م تونێلى ده‌ربه‌ندیخان داڕما و به‌هۆیه‌وه‌ تونێله‌كه‌ داخراو گرفتى هاتوچۆى دروستكردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆى دروستبوونى لافاو له‌ شاره‌زوور، ئاو چووه‌ته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ره‌ئوف به‌گ و به‌هۆیه‌وه‌ گرفت دروستكردووه‌ و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت ته‌رمێك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ زۆربه‌ى گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان لافاو دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆ دروستكردووه‌ و گرفتیش بۆ ماڵان دروستكردووه‌.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks