لڤین
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، حکومەت دانانى مۆلیدە ئەهلییەکانى داوە بە کۆمپانیایەکى کەرتی تایبەت.
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەت دەیەوێت مۆلیدەکان بداتە کەرتی تایبەت و ئەو هەموو خاوەن مۆلیدەیە بێکار بکەن.
دەشڵێن، ئەو مۆلیدانە قوتی چەندین خێزانی لەسەرە و حکومەتیش دەیەوێت ئیجباریان بکات مۆلیدەکان بدەنە کەرتی تایبەت.
ئەوەشیان خستە روو، خاوەن مۆلیدە هەیە هێشتا قەرزی کڕینی مۆلیدەکەی لەسەر ماوە حکومەت دەیەوێت مۆلیدەکەی لێوەربگرێت، لانی کەم با قەرەبووی نیوە بە نیوەی مۆلیدەکان بکەنەوە.