لڤین
سوپای ئیسرائیل له شه‌ڕه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێی باشوری لوبنان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا، كوژرانی چوار سه‌رباز و برینداربوونی چوارده‌ی دیكه‌ی راگه‌یاند.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی”تایمز ئۆف ئیسرائیل” بڵاویكرده‌وه له نێو ئه‌و چوارده برینداره‌دا، پێنج برینداریان دۆخی ته‌ندروستیان خراپ و ناجێگیره و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له شه‌ڕه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی حزبوڵڵا كوژراون.
ئاژانسی نیشتیمانی لوبنان بۆ میدیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، زنجیره‌یه‌ك بۆردومانی گه‌ڕه‌كی باشوری لوبنانی كرد و ناوچه‌كانی ئه‌لحه‌ده‌س و بورجی به‌راجنه و گه‌ڕه‌كی حهریكی كردووه‌ته ئامانج.
ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات سوپای ئیسرائیل شه‌وی شه‌ممه، له بۆردومانێكیدا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌لجه‌دیده و مه‌رجه‌عیون له باشوری لوبنان، بووه هۆی كوژرانی شه‌ش كه‌س و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌ی.
له به‌رامبه‌ردا، حزبوڵڵا لوبنانی راپۆرتێكی وێنه‌داری بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای له دانیشتوانی باشوری ئیسرئیل كردووه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵبكه‌ن و ده‌ڵێت ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته شوێنی بڵاوبوونه‌وه و جێگیربوونی ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی ئیسرائیل كه په‌لاماری لوبنان ده‌دات.
حزبوڵڵا له راپۆرته‌كه‌یدا به وێنه 25 ناوچه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و ده‌ڵێت ئه‌و ناوچانه، ئامانجێكی ره‌وایه بۆ هێزه ئاسمانی و موشه‌كییه‌كانی حزبوڵڵا.