لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بۆچی بە بەردەوامی هەست بە خەواڵوویی دەکەیت؟

25102024439800 24102024632800 young asian casual business woman yawning at laptop

لڤین

خەواڵوویی زۆر دۆخێکە واتا بێتوانایی لە بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووی خەوتن تا ئەو رادەیەی کە دەبێتە هۆی خەوتن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە هەر کاتێکدا و زۆر بە خێرایی، ئەمەش دەکرێت لە هەر شوێنێک رووبدات، چ لە شوێنی کار یان لە کاتی شۆفێریدا، ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر کەسی تووشبوو دروست دەکات.

ماڵپەڕی ” الطبي ” لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی خەواڵووبوونی بەردەوام کردووە، بریتین لە:

١وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا: ئەمە بارودۆخێکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی زۆر بەئاگابوونەوە لە شەودا بەهۆی پچڕانی زۆر لە هەناسەدان.

٢وەرزش نەکردن: پسپۆڕان دەڵێن چوار رۆژ لە هەفتەدا و هەر جارێک بە ماوەی ٤٠ خولەک وەرزش بکەن، جەستەی ئێوە هاوشێوەی مەکینەیە و ئەگەر بەردەوام پشوو بدات تێک دەچێت.

٣کەم خوێنی: ئەو کەسانی کەم خوێنن بە بەردەوامی هەست بە بوورانەوە و ماندووییەتی دەکەن و ئارەزوویان لەوەیە بخەون.

٤پیربوون: تێکچوونی شێوازی ئاسایی خەوتن لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا روودەدات، هەروەها ئاستی خەویش کەم ببێتەوە، بەئاگاهاتنەوەی شەوانە زیاد دەکات.

٥. سترێس و دڵەڕاوکێ: یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ماندووییەتی و لاوازبوونی جەستەیە، ماندووییەتیی مێشک و جەستە پێوەندیان لەگەڵ یەک هەیە و بە هۆکاری خەواڵوویی دێنە هەژمار.

لڤین پرێس
Scroll to Top