لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

نوێنەرێكی عەلی خامنەیی لە باشوری ئێران كوژرا

7be208bb 58fa 48b7 aa88 8d08f3042c66

لڤین

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران لە شاری کازرون-ی پارێزگای فارس لە باشوری ئەو وڵاتە کوژرا، دوای ئەوەی چەکدارێک دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی تەقەی لێکرد.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، “شێخ محەمەد سەباحی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە و بانگخوازی نوێژی هەینی لە شاری کازرون، دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی، چەكدارێك تەقەی لێدەكات و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا”.

لایخۆیەوە محەمەد عەلی باخارد، قایمقامی شاری کازرون بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، “ئەو هێرشبەرەی كە تەقەی لە بانگخوازی نوێژی هەینی کردوە، خۆی کوشتوە، پێدەچێت دوژمنایەتی شەخسی لە نێوان هێرشبەرەکە و شێخ سەباحی هەبوبێت و ئەوەش پاڵنەری هێرشە بێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هێرشەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕویداوە و  دوای ئەوەی نوێژی هەینی لە شاری کازەرون ئەنجامدرا، هێرشبەرەکە بە چەک تەقەی لە نوێنەرەكەی ڕێبەری ئەو وڵاتە کردوە و كوشتویەتی”.

لڤین پرێس
Scroll to Top