لڤین
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، له 8ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتونه‌ته دو هه‌زار و 574 كوژراو و 12 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 74 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی لوبنان به تایبه‌تی له باشور و ناوچه‌ی نه‌باتیه تۆمار كراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی هێرشه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژییه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زار و 849 هێرش”.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ژماره‌ی كوژراوانی 24 كاتژمێری رابردو گه‌یشتوه‌ته 28 كه‌س و هه‌روه‌ها 139 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كۆی گشتی كوژراوه‌كاینش بۆ دو هه‌زار و 574 كه‌س به‌رزبۆته‌وه، برینداره‌كانیش گه‌یشتونه‌ته 12 هه‌زار كه‌س.