لڤین
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرەدا بۆ سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیادا شەش كەس كوژراون و 14ی دیكەش برینداربون. دوان لە كوژراوەكان لە هێرشكارەكان بون.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە لێدوانێكی نوێدا ئاشكرایكرد، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا لە ئەنقەرە دوان لە هێرشكارەكان و چوار كەسی ئێمەش كوژراون.
ئەوەشی خستەڕو، لە هێرشەكەدا 14 كەسی دیكەش برینداربون كە برینی یەكێكیان سەختە.
ئەو دامەزراوەیەی كراوەتە ئامانجی هێرشەكە سەربە کۆمپانیای توساشە كە کۆمپانیایەکی پشکدارەو سەر بە سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیایە و فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەر دروست دەکات.