لڤین
له شه‌قامی سینا، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی، له گه‌ڕه‌كی سوڵتان كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری ره‌فه‌ح، خانووی خێزانێكی فه‌له‌ستینی گوندنشین هه‌یه.
ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه، هه‌رگیز به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه، رۆژێك له رۆژان، خانووه‌كه‌یان كه به ناچاری به‌جێیانهێشتبوو، ده‌بێته گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، له نێوان سوپای ئیسرائیل و یه‌حیا سنوار، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و تێیدا كۆتایی به ژیانی سنوار دێت.
ئه‌بو ته‌ها، خاوه‌نی خانووه‌كه و باوكی ئه‌و خێزانه‌ی پێشتر له‌و خانووه‌دا بوون ده‌ڵێت: “خۆم و خێزانه‌كه‌م، نزیكه‌ی 15 ساڵ له‌م خانووه‌دا ژیاوین، هه‌رگیز خانووه‌كه‌مان به‌جێنه‌هێشتووه، ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕه‌كانی پێشوودا به‌جێمان نه‌هێشتووه. ئه‌وه‌ی ناچاریكردم ئه‌م جاره به‌جێیبێڵین، نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل و فرمانی چۆڵكردنی ناوچه‌كه و ڕۆشتنی هه‌مو دراوسێكانم بوو”.
هه‌روه‌ها ئه‌بو ته‌ها باس له‌وه ده‌كات له یانه‌ی ره‌فحی كارگێڕی كارگوزاره و بێلایه‌نه و ئینتیمای سیاسی بۆ هیچ لایه‌نێك نییه و ده‌ڵێت: “دروستكردنی خانووه‌كه 200 هه‌زار شیكلی ئیسرائیلی تێچووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 53 هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مریكی و به درێژایی ساڵانی ژیانم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌م كۆكردبوه‌وه”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: “له كڕینی خانووه‌كه‌دا، كوڕه‌كه‌م و براكانم یارمه‌تیاندام، ته‌نها له‌و كاته‌دا توانیم خاووه‌كه به باشترین شێوه ته‌واوبكه‌م و ئه‌ساسی ماڵه‌كه بكڕم، به‌ڵام هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان به خه‌یاڵمدا نه‌هاتووه، خانووه‌كه‌م ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان سنوار و سوپای ئیسرائیل”.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی بیستنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی چی له خانووه‌كه‌یدا روویداوه و رووداوه‌كه بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی هه‌مو جیهان ده‌ڵێت: “هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێكاندا نییه، به‌ڵام كچه‌كه‌م وێنه‌كان و گرته ڤیدیۆییه بڵاوكراوه‌كانی بینی بوو، به خێرایی پیشانی منی دا و پرسیاری لێكردم: ئه‌مه خانووه‌كه‌ی ئێمه نییه؟”
ئه‌بو ته‌ها له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “كاتێ بینیم سه‌رم سوڕما و باوه‌ڕم نه‌كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌دا براكه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و وتی ئه‌وه ماڵه‌كه‌ی تۆیه، ئیدی باوه‌ڕم به‌وه نەكرد كه به چاوی خۆم بینیم، دواتر بیستنی هه‌واڵه‌كه شۆكی كردم و تا ئێستاش ناتوانم بڕوای پێبكه‌م”.
ئه‌و هاوڵاتییه فه‌له‌ستینییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌روه‌ختێك له 6ـی مایسی رابردوو، خانووه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و بووه به ئاواره، خانووكه ساغ و سه‌لیم بووه و به‌ر هیچ بۆردومانێك نه‌كه‌وتبوو. به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، نه‌یتوانیوه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر خانووه‌كه‌ی به‌ده‌ستبێنێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووبووه سنووری ئه‌وه‌ی وه‌ك “ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی” پۆلێنكرابوو.
ئه‌بو ته‌ها سه‌باره‌ت به‌و قه‌نه‌فه ره‌نگاوره‌نگه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌حیا سنوار له كۆتا ساته‌كانی ژیانیدا له‌سه‌ری دانیشتبوو ده‌ڵێت: “هه‌مان ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه‌یه من له‌سه‌ر داده‌نیشتم و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل بووم كه خۆم و خێزانه‌كه‌م، له كاتی ئاواره‌یدا پێویستمان پێیده‌بوو”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه، پارچه‌یه‌كه له تاقمێكی دانیشتن، دایكم به دیاری پێیدابووم، له‌به‌ر ئه‌وه به‌لامه‌وه زۆر به‌نرخ بوو، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و تاقمی دانیشتنه‌یه كه خۆم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م، به درێژایی 15 ساڵ، له‌سه‌ری دانیشتووین”.