لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل: یه‌حیا سینوار كوژراوه‌

d0437271 5e08 4e5f a14c c77249b6c946

لڤین

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس “كوژراوه‌”، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت، “لە ڕوبەڕوبونەوەیەكدا سێ چەكداری حەماس كوژراون كە یەكێكیان زۆر لە یەحیا سیوار دەچێت”.

سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شاباك) ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، “لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامیاندا، سێ تیرۆریست كوژران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزێکی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ ژماریەك چەكداری حەماس لە باڵەخانەیەكی سەر زەوی ڕوبەڕوی یەك بونەتەوە، هێزەکە چوەتە ناو باڵەخانەکەوە و بۆیان دەرکەوت کە یەکێک لە چەكدارە كوژراوەكان لە یەحیا سینوەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس دەچێت”.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو بینایەی کە سینوەر تێیدا مابوەوە گەمارۆ دراوە، هەروەها چاکەتێکی سەربازی پڕ لە نارنجۆک لەسەر تەرمەکە دۆزراوەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، تەرمی یەحیا سینوەر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە تەل سوڵتان لە ڕەفەح دۆزرایەوە.

سوپای ئیسرائیلیش لایخۆیەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ڕەوانەی شوێنی بیناکە کراوە لە گەڕەکی تەل ئەلسوڵتان لە ڕەفەح، پێش ئەوەی سەربازەكانی سوپا بگەنە شوێنەكە فڕۆكەكە لێكۆڵینەوەی لە ناسینەوەی سینوەر كردوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلیەكان، پشکنینی دی ئێن ئەی و ددان بۆ لاشەی ناوبراو ئەنجامدراوە و سەرچاوە سەربازییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەنجامەکان پۆزەتیڤ بوە.

هاوكات ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، یەکەی پەرەشوتوانان و فەوجی 450 و یەکەی تایبەتی کفیر بەشدارییان لە کوشتنی سینوەردا کردوە.

ڕۆژنامەی یەدیوت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، مەحمود حەمدان و هانی حەمدان سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ سنوەردا کوژراون.

لڤین پرێس
Scroll to Top