لڤین
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە ڕۆژانی ھەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە دەروازەكە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاتووچۆی گەشتیاریی و جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر دوانزەی شەوی سێشەممە، 2024/10/15 كۆتایی هات و بڕیاریشە لە 2024/10/18 دەنگدانی تایبەت و لە 2024/10/20 دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.