لڤین
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلولی 2024 پەیوەندی بە رێکارە ئیدارییەکانەوە هەیە و لە دوو رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم شایستە دارارییەکانی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە بانکی ناوەندی و پێویستە حکومەتی هەرێم مووچە دابەشبکات.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، مانگەکانی دیکەی ساڵی 2024 ھیچ کێشە و ئیشکالێک لە ناردنی مووچەی ھەرێم نابێت و لە گەڵ ناوچەکانی تری عێراق دابەش دەکرێت.
سێ رۆژ لەمەوبەری رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، چاوەڕواندەكرێت بەغداد 243 ملیار دینار وەكو تەواوكاریی مووچە بنێرێت و راستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.