Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی عێراق ئاشكراده‌كرێت

para742023

لڤین

موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، داهاتی نه‌وت له‌ بودجه‌ی ساڵی 2025 ده‌گاته‌ 120 ترلیۆن دینار و داهاتی نانه‌وتیش 30 ترلیۆن دینار ده‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ش پێكدێت له‌ داهاتی گومرگه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با و باج، داهاتی شاره‌وانی پارێزگاكان. 

موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه‌ تیایدا ته‌یف سامی میوانداری وه‌زیری دارایی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باج و گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی كرد، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی و داهاتی دارایی نه‌وت و نا نه‌وتی”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داهاتی نه‌وت یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ داهاتی نانه‌وتیش، جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان كراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ كاره‌با له‌ بواری كۆكردنه‌وه‌، شاره‌وانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی باج، داهاتی به‌نده‌ری سنوری، گومرگی و ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ داهاتی نا نه‌وت زیاد ده‌كه‌ن”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا باسی كاراكردنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان كراوه‌ به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی 2025دا داهاتی نه‌وت 120 ترلیۆن دینار ده‌بێت، هاوكات داهاتی نا نه‌وتیش ده‌گاته‌ 30 ترلیۆن دینار كه‌ داهاتی گومرگی و باج و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌خۆده‌گرێت”.

لڤین پرێس
Scroll to Top