لڤین
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، “پارتی چیتر ناتوانێت تەزویر بكات و دەنگی دووبارە و دەنگی مردوو نەما”.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال رایگەیاند، یەكێتی لە بەغداد شەڕی كرد و یاسای هەڵبژاردنی گۆڕی و چیتر پارتی ناتوانێت تەزویر بكات و مردووەكانیان دەنگ بدەن و دەنگی دووبارە نەماوە و كورسیی كۆتاكان بەخۆڕایی ناچێتە گیرفانی پارتییەوە.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ یەكێتی یەك دەستە، ئەمڕۆ یەكێتی یەك هەڵوێستە و یەك ئاراستەیە و یەك سەرۆكی هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانییە.