لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دوو هونەرمەندی کورد لە ئامەد دەستگیرکران

3265748

لڤین

بەیانی ئەمڕۆ هیزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا  دوو هونەرمەندی بواری مۆسیقای کوردییان بە ناوەکانی حەلیم عومەری و ئازاد بەدران قزڵ‌کار، لە شاری ئامەد دەستگیرکرد.

ناوەندی کەلتووریی مێزۆپۆتامیا وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “حکومەت بە دەستگیرکردن و بایکۆت ناتوانێ چرای مۆسیقا و هونەری کوردان بکوژێنێتەوە، بگرە ئێمە بە بەرخۆدانمان، فەرهەنگ و هونەری کوردی بەهێزتر و دەوڵەمەندتر دەکەین”.

بەپێی ڕاگەیاندنی مێزۆپۆتۆمیا حەلیم عومەری لە ماڵی خۆی و ئازاد بەدران‌ـیش لە فرۆکەخانەدا قۆڵبەست کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو دوو هونەرمەندە بڵاونەبۆتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top