لڤین
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیان پێکردووەتەوە.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاشیگەیاند: تەواوی هێلە ئاسمانییەکان دەستییان بە گەشتەکانیان کردەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تەنها هەردوو هێلی ئاسمانیی تورکیش ئێلاین و پێگاسۆس نەبێت کە تا ئێستا گەشتەکانیان دەست پێ نەکردووەتەوە.