لڤین
وتەبێژی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین تەحسین وتەبێژی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەخت بووە.
باسی لەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و پاسێک، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە پیران لە مێرگەسۆر وەرگەڕاوە.
ئەوەشی خستە روو، بەهۆی رووداوەکەوە ١٣ کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەخت بووە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.