لڤین
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، خەڵک لە هەڵبژاردندا دەتوانێت پاداشتی چاکەکاران بداتەوەو سزای خراپەکاران بدات، هاوکات هێرشێکی توند دەکاتە سەر مەسرور بارزانی و دەڵێت دەبێت کۆتایت بێت.
هەروەها عەلی باپیر دەڵێت، نابێت گەندەڵی و دیکتاتۆریەت بەردەوام بێت و دەبێت ڕاتبگرین و کۆتایی بەم کارانەت بهێنرێت.
دەشڵێت، رژێمەکەی سەدام هەندێک چاکەی هەبوون کە لە حوکمرانیە خۆماڵیەکەی خۆماندا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لێرە دەیڵێم لە کۆبونەوەش هەر ئەوەم وتوەو یەک قسەم.
عەلی باپیر وتیشی، هەموان کۆدەنگین کە هەرێمی کوردستان حوکمڕانییەکی سەقەتی هەیە و خەڵکانێک کە لە خۆوە فو لە خۆ دەکەن ئاگایان لێ نییە چی دەگوزەرێت، بابە تۆ موچەی خەڵکت پی نادرێت و فاشیلی لە حکومڕانییەکەتدا بۆیە دەبێت تۆ ڕابگیرێیت و کۆتایی بە حوکمڕانیت بێت.