لڤین
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەڵێت ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و بۆگەنە دەڕوخێنین.
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، یەکێتی هیچ کات هێندەی ئێستا بەهێز و یەک دەست نەبووە، بەڵام نەیارەکانمان دەردەکەی جارانی یەکێتیان گرتووە و بێ بەرنامەن و توشی ڤایرۆسەکەی یەکێتی بوون، لەناوخۆو دەرەوە لاوازبوون.
هەروەها دەڵێت، پارتی ڕێککەوتنی لەگەڵ نەکردین لەسەر یاسای هەڵبژاردن وتیان با توانای خۆمان بۆ دەربکەوێت، بەڵام وەرن ئێستا بزانن تواناتان چەندە، ئێمە زۆر بەهێزین و زۆر کوردپەروەرترین.
دەشڵێت، یاسای پێشووی هەڵبژاردن کراسێک بوو بۆ بنەماڵەیەک بوو، ئێمە دڕاندمان و ئێستا یاسایەکمان هەیە گۆڕانکاری گەورە دێنێتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد یەک حیزب هەیە بتوانێت شت بکات بەرامبەر یەکێتی، هەر یەکێتی و پارتین، حیزبەکانی دیکە هیچیان لەئاستی یەکێتیدا نین.