لڤین
ئەندامێکی گۆڕان دەڵێت بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا یەکلانەبووینەتەوە
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول بە میدیاکانی راگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بزووتنەوەی گۆڕان دوو پرسی گرنگ و سەرەکی یەکلادەکاتەوە، یەکەمیان هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتییە، ئەوی دیکەیان بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی “دانا ئەحمەد مەجید تاکە بەربژێرە بۆ رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان”.
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان روونیکردەوە “دوو بۆچوون هەیە، بەشێکی زۆر لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات و خۆی ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆچوونێکیش هەیە دەڵێت، گۆڕان حیزبی هەڵبژاردنە و ناکرێت بەشداریی نەکەین”.