لڤین
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، هێرشی كیێڤ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سنوری كورسكی ڕوسیا، پێشڕه‌وییه‌كانی مۆسكۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا خاوتر كردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فڕانس پرێس، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی رایگه‌یاندوه، “هێرشه‌كه‌ی كورسك ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌خشی كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، ڕاشكاوانه بو، به‌جۆرێك پێشڕه‌وی و هێرشه‌كانی روسیای خاوكرده‌وه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “له ناوچه‌ی خاركیڤ دوژمن وه‌ستا و پێشڕه‌وی له ناوچه‌ی دۆنێتسك خاو بوه‌وه، هه‌رچه‌نده دۆخی ئه‌وێ زۆر سه‌خته”.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ڕوسیا ڕایگه‌یاندبو، دوێنێ پێنجشه‌ممه سوپای وڵاته‌كه‌ی 10 گوندی له ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ناوچه‌ی سنوری كورسكی ڕوسیا كۆنترۆڵكرده‌وه، كه ئۆكرانیا مانگی ڕابردو هێرشێكی به‌رفراوانی بۆسه‌ر ئه‌و كورسك ده‌ستپێكرد.
له 6ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا، سوپای ئۆكرانیا له‌ناكاو هێرشێكی كرده سه‌ر ناوچه‌ی كورسك و دواتر ڕایگه‌یاند كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و نزیكه‌ی 100 گوندی كۆنترۆڵكردوه.