لڤین
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” بڕیاردراوە بە داخستنی مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق”.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستاندا، هاتووە” ئەنجوومەنی وەزاری ئابوری عێراق بڕیاریداوە بە داخستنی مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق کە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم”.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارهكه له بهرژهوهندی جوتیارانه، بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی (پێنجوین، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک)، کە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بە بازاڕکردنیان هەبووە کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق.